سۆران خدری چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ و خوێندکاری یاسا له زانکۆی له‌نده‌ن، له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌و که‌سانه‌ی پـێشـتر له ناو ئێران‌دا داکۆکیان له مافه‌کانی مرۆڤ ده‌کرد ئێسـتا به‌ندکراون، بۆیه پـێویسته ئه‌و ڕێـکخراوانه‌ی له ده‌ره‌وه بۆ داکۆکی له مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران کار ده‌که‌ن چالاکانه به کاری خۆیان هه‌ستن. ده‌شڵێت به داخه‌وه ئێمه وه‌کو ڕه‌وه‌ندی کوردی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات نه‌مانتوانیوه کاریگهریـیهکمان هه‌بێت له‌سه‌ر باشـکردنی ڕه‌وشی مافی مرۆڤ له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردســتان و ئێران.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت به داخه‌وه په‌یمانه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان له یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا ئیجباری نیـیه بۆ ئه‌و حکومه‌ته‌ی واژووی ده‌کات پابه‌ندی بن، ئه‌و ده‌پـرسێت ئه‌گه‌ر ئه‌م یاسایانه ئیجباری نین ئێدی به‌س بوونیان وه یاخود واژوو کردنیان چ گرنگیه‌کی هه‌یه؟ ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی گفتوگۆکه بن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ که ماوه‌که‌ی 14:36 خوله‌که.