بڵاوکردنه‌وه‌ی داکیومهنتی وت‌و وێژی کاربه‌ده‌ستانی فه‌ڵستینی له‌گه‌ڵ ئیسرائیلیه‌کاندا و ده‌رخستنی هه‌ندێ لایه‌نی نهێنی ئه‌و وت‌و وێژانه له لایه‌ن که‌نالی الجزیره‌ی به‌شی ئینگلیزی و گاردیان، هه‌را و هوریایه‌ک لێ که‌وتوه‌ته‌وه و له‌به‌رمبه‌ردا فه‌ڵستینیه‌کان بێزاری توندی خویان دهربرێون. سۆران پاڵانی ڕۆژنامه نووس و خوێندکاری ماسته‌ر له به‌شی یاسا له زانکۆێ ئۆکراێن له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی بڕوایان به سیستمێکی دیموکراتیک و ڕونما و میدیای ئازاد و بڵاوکردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌بێ ، ده‌بێ ده‌قی ئه‌و ڕێکه‌وتنانه‌ی که له پێناوی باشترکردنی ژیانی خه‌لکه و له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌دا ده‌کرێت بۆ ڕای گشتی وه یاخود بۆ جه‌ماوه‌ری ئه‌و دوو وڵاته که ڕێک ده‌که‌ون راگهێندرێ، به‌ڵام له درێژایی مێژوشدا له نێوان وڵاتاندا کۆمه‌ڵێک ڕێکه‌وتنی ژێر به ژێر هه‌بوه که دوای چه‌ندین ساڵ له ڕێگای جورا و جۆره‌وه ، له ڕێ میدیاوه وه یاخود له ڕیگای که‌ناڵه‌کانی تره‌وه ڕاده‌گه‌ێنرێن، ئه‌مانه ده‌توانێت ببێته هوێ په‌شێوی و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی گه‌وره له سه‌ر ئاستی جیهانی و به تاێبه‌ت له‌سه‌ر نێوخۆی ئه‌و وڵاتانه‌ی ڕێکه‌وتنه‌که‌یان ئه‌نجام داوون. هه‌ر بۆ نمونه سه‌ێری ڕاپۆرته‌کانی چه‌ند مانگ له‌مه‌و پێشی ویکلیك بکه چ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا هه‌بوو!!!
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:21 خوله‌که.