ماوه‌یه‌که بزوتنه‌وه‌ی سه‌وزی ئێران چالاکی و ناڕه‌زایـیه‌کانی خۆی به‌رامبه‌ر حکومه‌تی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد که‌مکردۆته‌وه. ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانیش ده‌ڵێن ئه‌وان توانیویانه ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه کۆنتڕۆڵ بکه‌ن.
به‌ڵام سۆران پاڵانی ڕۆژنامه‌نووس و خوێندکاری ماسته‌ر له به‌شی یاسا له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان جانی دیلان ئه‌و قسه‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ڕه‌تده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت نه‌خێر بزوتنه‌وه‌که کۆنتڕۆڵ نه‌کراوه، چونکه کۆمه‌ڵێـک پـێوانه هه‌یه بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بزوتنه‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه بزوتنه‌وه‌که به یه‌کجاری له‌ناوببرێت و ئه‌مه‌ش به ڕێـکه‌وتنی نێوان هه‌ردوو باڵ ده‌بێت. دووه‌م ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه خاوه‌نی هێزی چه‌کداری نیـیه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9:17 خوله‌كه.