ئێران له به‌رامبه‌ر ده‌رکردنی سێ له دیپلوماته‌کانی له کوێت گوایه به تاوانی سیخوری، سێ دیپلوماتی کوێتی ده‌رکردووه. ئایا تا چه‌ند کاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌ێوه‌ندی ئه‌و دوو وڵاته‌دا ده‌بێت؟
سۆران پاڵانی ڕۆژنامه نووس و خوێندکاری ماسته‌ر له یاسا له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له‌و بڕوایه‌دام کاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌بێت پاش ده‌ستپێکردنی ئێران به ده‌ست خستنه ناو کار‌و باری وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌ر له لوبنانه‌وه بگره تاکو به‌حرێن و جگه له شه‌ڕ و ماڵ وێرانی هیچی تری بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی نه‌بوه. پاڵانی ده‌شڵێت من پێم وایه په‌ێوه‌ندیه‌کانی ئێران نه‌ك هه‌ر له‌گه‌ڵ کوێت به‌ڵکو له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی پێ ناوه‌ته قوناغێکی دژواره‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:18 خوله‌كه.