به پێ ڕاپۆرتی میدیاکان له‌شکه‌ری ئێرانی له چه‌ندین لاوه هێڕشی بردوه‌ته سه‌ر سنوره‌کانی هه‌رێمی کوردستان گوایه بۆ پاکردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه له هێزه‌کانی پژاک و شه‌ڕه‌که هێشتا هه‌ر به‌رده‌وامه.
سوران خدری چاودێری کار‌و باری ڕامیاری و چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ڕژێمی ئێران دوو خاڵی گرنگی له‌به‌ر چاوه، خاڵێک ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی له تونس وه ده‌ستی پێکردوه که زۆربه‌ی وڵاتانی گرتوه‌ته‌وه وه ئێرانیش بێ به‌ش نابێت ، جا ده‌یه‌وێت له ڕێگای ئه‌م هێڕشانه‌وه که ئێستا ده‌ستپێکردوه سه‌رنجی گه‌لانی ئێران و به تاێبه‌تی له تاران و میتروپۆله‌کان به‌ره‌و سنوره‌کان ڕابکێشی وه خاڵێکی تر شه‌ڕی قڕکردنی گه‌لی کورده که ده‌یه‌وێت پێش به‌و دیالۆگه بگرێت که ئێستاکه له نێوان تورکیا و گه‌لی کورد له ئارادایه به هیوای چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له‌و پارچه‌ی کوردستان له رێگا‌یه‌کی دیموکراتی و یاسایی و ئاشتیه‌وه. خدری ده‌ڵێت کۆماری ئیسلامی ئێران له سێ قۆڵه‌وه شه‌ڕی گریلاکان ده‌کات قه‌ندیل، مه‌ریوان و سه‌رده‌شت و پیرانشاردا و ده‌شڵێت سه‌رهه‌نگێک و 21 سه‌رباز تا ئێستا کوژراوون.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 13:45خوله‌که