Accessibility links

ئۆکرانیا: زۆرێک لە سەربازانی ئۆکرانیا لە ئازۆڤستاڵ ماونەتەوە و ئەرکەکان بەردەوامن


ڕۆژی پێنجشەممە گەمارۆدانی شاری ماریوپۆڵ لەلایەن ڕووسیاوە بەرەو کۆتایی دەڕۆیشت، هاوکات سەدان سەربازی ئۆکرانی هێشتا لە وێستگەی پۆڵای ئازۆڤستاڵی شارەکەدا ماونەتەوە و نزیکەی 1700 سەربازیشیان تاوەکو ئێستا خۆیان داوە بە دەستەوە.

چۆڵکردنی تەواوەتی ژێرزەمین و تونێلەکانی ناو وێستگەکە دەبێتە هۆی کۆتایی هاتنی گەمارۆ وێرانکەرەکەی ڕووسیا لە ماریوپۆڵ کە لە سەرەتای دەستپێکردنی داگیرکارییەکەوە لە ئۆکرانیا بۆردومانی ئەو شارەی کردووە و شارەکە خاپوور بووە.

هێشتا دیار نیە چەند سەرباز لە وێستگەکەدا ماونەتەوە.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا وتی لە ڕۆژی ڕابردوودا 771 سەربازی دیکەی یەکەی ئازۆڤ خۆیان داوە بە دەستەوە، بەوەش کۆی ژمارەی ئەو سەربازانەی کە خۆیان داوە بە دەستەوە گەیشتە 1730 سەرباز.

بەرپرسانی ئۆکرانیا ڕەتییان کردۆتەوە لێدوان بدەن و دەڵێن ئەگەر زانیاری بڵاوبکەنەوە ئەوا ڕەنگە هەوڵەکانی ڕزگارکردنی سەربازەکان بکەوێتە مەترسییەوە.

جێگری سەرکردەی یەکەی ئازۆڤ سڤیاتۆسلاڤ پالامار گرتە ڤیدیۆییەکی 18 چرکەیی بڵاوکردەوە و وتی خۆی و فەرماندەکانی دیکە هێشتا لە وێستگەکەدا ماونەتەوە.

پالامار وتی " ئەرکێکی دیاریکراو ئەنجام دەدرێت، ناتوانم باس لە وردەکاری ئەرکەکە بکەم. سوپاسی هەموو جیهان و سوپاسی ئۆکرانیا دەکەم بۆ پشتیوانییەکانتان."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG