دوای ئه‌وه‌ی یاخیبوان چه‌ند خۆمپاره‌یه‌کیان ئاڕاسته‌ی کۆشکی سه‌رۆکایه‌تی له مه‌قادیشۆی پایته‌ختی سۆماڵ کرد و ئامانجی خۆی نه‌پێکا و دای له که‌مپێکی ئاواره‌کان، ده‌رئه‌نجام به‌لای که‌م 5 که‌س کوژران و7 که‌سیش برینداربوون. گروپی چه‌کدارانی ناسراو به ئه‌لشه‌باب به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامدانی هێرشه‌که‌ی راگه‌یاندووه.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌فسه‌رێکی سوپای سۆماڵی به پله‌ی کۆلۆنێل به به‌شی سۆماڵی رادیۆیی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت تۆپبارانکردنه‌که هیچ زیانی به کۆشکی سه‌رۆکایه‌تی سۆماڵ نه‌گه‌یاندووه. ده‌شڵێت خومپاره‌کان چه‌ند سه‌د مه‌ترێک له دوری ئه‌و که‌مپه کاتیه‌یی ئاواره‌کان داوێتی به زه‌ویدا. که‌مپه‌که ئه‌و لێقه‌وماوانه‌ی گرتۆته خۆی که به هۆی شه‌ڕ و وشکه ساڵیـیه‌وه بێ ماڵ و حاڵ بوون.
جێی ئاماژه‌یه، ئه‌مه دووهه‌مین هه‌وڵی چه‌کدارانی ئه‌شه‌بابی ئیسلامیـیه بۆ لێـدانی کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تی له ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌دا.
هیزه‌کانی حکومه‌تی سۆماڵی به هاوکاری هێزه‌کانی یه‌کێتی ئه‌فریقاوه میلیتانه‌کانی شه‌بابیان له مه‌قادیشۆی پایته‌خت وه‌ده‌ر ناوه، به‌ڵام ئه‌م چه‌کدارانه‌ی ئه‌لشه‌باب له موشه‌کباران و بۆمب ته‌قاندنه‌وه و هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی هێرشی خۆکوژی له مه‌قادیشۆی پایته‌خت به‌رده‌وامن.