بان کی مونی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له مانگی داهاتوودا ئۆفیسی خۆی ده‌گوێزێته‌وه مه‌قادیشۆی پایته‌خت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی بان کی مون یه‌که‌م سه‌ردانی بۆ سۆماڵ کرد و ئه‌م سه‌ردانه‌ش له ساڵی 1993 وه یه‌که‌مین سه‌ردانی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه بۆ ئه‌و وڵاته، واته دوو ساڵ دوای ئه‌وه‌ی حکومه‌تی سۆماڵ له ساڵی 1995 دا هه‌ره‌سی هێنا.
بان کی مونی گوتی هاتنم بۆ سۆماڵ مایه‌ی سهربرزیه و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌یه که هاوسۆزی خۆم بۆ هاوڵاتیانی سۆماڵ پیشان بده‌م.
دوای کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ رابه‌رانی سۆماڵی، له‌وانه شێخ شه‌ریف شێخ ئه‌حمه‌دی سه‌رۆکی وڵات ، بان کی مون رایگه‌یاند و گوتی که رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئۆفیسی خۆی، ئه‌وه‌ی هه‌نوکه له وڵاتی کینیایه له مانگی یه‌کی ساڵی ئاینده‌دا ده‌گوێزێته‌وه بۆ مه‌قادیشۆی پایته‌ختی سۆماڵ.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه ئه‌م سه‌ردانه‌ی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ سۆماڵ نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که سۆماڵ وا پێڕرهوی به خۆیه‌وه ده‌بینێت، له‌و ده‌مه‌ی گروپی میلیتانه‌کانی ئه‌لشه‌باب ده‌سه‌ڵاتیان له ناوچه‌که‌دا له ده‌ست ده‌ده‌ن.
هاوکات بان کی مون ستایشی ئه‌رک و کاری هێزه‌کانی یه‌کێتی ئه‌فریقای له سۆماڵ‌دا کرد، واته ئه‌و هێزانه‌ی که چه‌کدارانی شه‌بابی ئیسلامی ناچار ده‌که‌ن له مه‌قادیشۆی پایته‌خت پاشه کشێ بکه‌ن.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه له دره‌نگانێکی مانگی رابردووه‌وه، 15 هێرشی بۆمبی له مه‌قادیشۆی پایته‌خت ئه‌نجامدراوه و حکومه‌تی سۆماڵی ئۆباڵی ده‌خاته ئه‌ستۆی چه‌کدارانی گروپی شه‌بابی ئیسلامی.