Accessibility links

ئەمەریکا بۆردومانی بنکەیەکی شەبابی سۆماڵ دەکات و 100 چەکداری گروپەکە دەکوژرێن

  • VOA News

فەرماندەیەتی لەشکری ئەمەریکا بۆ ئەفریکا ڕایگەیاند فڕۆکە جەنگیـیەکانی ئەمەریکا بۆردومانی بنکەیەکی مەشق و ڕاهێنانی بزوتنەوەی شەبابی سۆماڵیان کردووە و لە ئاکامدا زیاتر لە 100 چەکداری گروپەکە کوژراون.

فەرماندەیەتیـیەکە ئەمڕۆ سێشەممە لە بەیانـنامەیەکدا نووسیویەتی" لە کاژمێر 10:30 ی ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی 21 ی مانگی یازدە، بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی سۆماڵ، فڕۆکەکانی ئەمەریکا بۆردومانی بنکەیەکی شەبابیان لە سۆماڵ کرد و بووە مایەی کوژرانی زیاتر لە 100 چەکدار."

دەشڵێن بنکەکە نزیکەی 200 کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای مەگادیشۆی پایتەختەوە دورە.

گروپی شەباب ڕێکخراوێکی توندڕەوی ئیسلامیـیە لە سۆماڵ و بەرپـرسە لە سەدان هێرشی تێرۆرستی لەو وڵاتە هەژارەی ئەفریکا.

XS
SM
MD
LG