Accessibility links

ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی شەممەی پایتەختی سۆماڵ گەیشتە 300 کوژراو

  • VOA News

ژمارەی کوژراوەکانی تەقینەوەکەی ڕۆژی شەممە لە مەگادیشۆ پایتەختی سۆماڵیا گەیشتۆتە 300 کەس وەک بەڕێوبەرێکی دەزگای تەندروستی وڵاتەکە باسی دەکات.

دکتۆر عەبدولقادر ئادەم لە خزمەتگوزاری ئامبۆلانسەکان دەڵێت ژمارەیەک لە قوربانییەکان بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە گیانیان لەدەستداوە.

لەگەڵ دەستپێکردنی مەڕاسیمەکانی پرسەدا هێشتاش وەها چاوەڕوان دەکرێت ژمارەی قوربانییەکان زیاتریش بن.

لەو تەقینەوەیەی ڕۆژی شەممەدا ماشێنێکی بار هەڵگر لە شەقامێکی قەرەباڵغی مەگادیشۆدا بەلانی کەم سێسەد کەس بریندار بوون بێ لەو قوربانیانەی دەستبەجێ گیانیان لە دەستدابوو.

حکومەتی سۆماڵیا لۆمەی ئەو تەقینەوەیەی لە ئەستۆی توندڕەوانی ئەلشەباب ناوە کە سەر بە تۆڕە تێرۆرکارییەکەی ئەلقاعیدەیە.

XS
SM
MD
LG