Accessibility links

ڕێبەرێکی تێرۆریستی سەر بە داعش لە هێرشێکی ئاسمانی دەربازی دەبێت


ڕێبەری ڕێکخراوێکی سەر بە دەوڵەتی ئیسلامی لە سۆماڵیا لە هێرشێکی ئاسمانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەربازی بووە.

سەرۆکی ناوچەی پونتلاند بە دەنگی ئەمریکای وتووە هێرشەکە کراوەتە سەر ئەشکەوتەکانی شاخە دوورەکانی ناوچەکە.

عەبدی وەلی موحەمەد عەلی، دەڵێت شێخ عەبدولقادر موئمن ڕێبەری ئەو ڕێکخراوە ئامانجی ئەو هێرشەی ڕۆژی هەینی بووە و دەشڵێت ئەمریکا ئەو ئاژاوەگێڕانە و ڕێبەرەکە گەورەکەشیانی کردۆتە ئامانج و بە شوێنیاندا دەگەڕان و دەشڵێت بەپێی ئەو زانیاریانەی پێی گەیشتوون شێخ عەبدولقادر هێشتا لە ژیاندایە.

عەبدی وەلی دەڵێت وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هیچ زانیارییەکی لەگەڵ کاربەدەستانی ناوچەکەیدا ئاشکرانەکردووە بەڵام ئەمریکا پشتی بەو زانیاریانە بەستووە کە لە دەزگا موخابەراتییەکانی ناوچەکەوە بە دەستی هێناون.

ڕۆژی هەینی سەرکردایەتی لەشکریی ئەمریکا- ئافریکا پشتڕاستی کردەوە دوو هێرشی ئاسمانی کردووە دژی تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی لە سۆماڵیا و دەشڵێت هێرشی یەکەمیان لە نیوەشەودا کراوە و دووهەم هێرشیشیان کاژمێر یازدەی سەرلەبەیانی بووە بە کاتی سۆماڵیا.

سەرکردایەتی لەشکریی ئەمریکا – ئافریکا دەڵێت ژمارەیەک تێرۆریست کوژراون لەو هێرشەی کراوەتە سەر دۆڵی بوقۆ ، ئەمەش یەکەم هێرشی ئەمریکا بووە بۆسەر ئەو توندڕەوانە.

XS
SM
MD
LG