میلیشـیاکانی ئه‌شه‌باب له سوماڵیا ده‌ڵێن هاوڵاتیـیه‌کی ئه‌مه‌ریکی یه‌کێـک بووه له‌و دوو هێرشبه‌ره خۆکوژه‌ی له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا هێرشیان کرده سه‌ر بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی یه‌کێتی ئافریکا له پایته‌ختی سۆمالیا.
ڕادیۆیه‌کی سه‌ر به ئه‌شه‌باب و ماڵپه‌ڕێـکیش وه‌هایان باسکردووه، یه‌کێـک له‌و هێرشبه‌رانه ئه‌مه‌ریکیـیه‌کی به ڕه‌سه‌ن سۆماڵی بووه و ناوی عه‌بدیسه‌لان بووه و ته‌مه‌نی دوو سـاڵ بووه کاتێـک چووه‌ته ئه‌مه‌ریکا.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریکایی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌یان پـشتڕاست نه‌کردۆته‌وه، هه‌رچه‌نده ژماره‌یه‌ک له ئه‌مه‌ریکایـیه‌کانی به ڕه‌گه‌ز سۆماڵین گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ سۆماڵیا به مه‌به‌سـتی په‌یوه‌ندیکردن به یاخیبووانه‌وه.
ڕۆژی شه‌ممه 2 هێرشبه‌ری خۆکوژ له ده‌ره‌وه‌ی بنکه‌یه‌ی ئاشـتیپارێزانی یه‌کێتی ئافریکا له مه‌گادیشۆ خۆیان ته‌قانده‌وه.
هێشـتا ئاشـکرا نیـیه له‌و هێرشه‌دا چه‌ند سه‌رباز به‌رکه‌وتوون، به‌ڵام ئه‌شه‌باب ده‌ڵێت ده‌یان سه‌رباز له‌و هێرشه‌دا کوژراون.