Accessibility links

بەڕیتانیا دەڵێت هێزەکانی ڕووسیا ڕەنگە زۆربەی ناوچەکانی سۆلیداری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کۆنتڕۆڵ بکەن


سۆلیدار
سۆلیدار

وەزارەتی بەرگری بەڕیتانیا دەڵێت هێزەکانی ڕووسیا و گروپی واگنەر ڕەنگە کۆنتڕۆڵی زۆربەی ناوچەکانی شارۆچکەی سۆلیداری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا بکەن، ئەوەش دوابەدوای پێشڕەوییەکی تەکتیکییان لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا.

بەرپرسانی کیێڤ دەڵێن مۆسکۆ هێرشێکی گەورەی کردۆتە سەر سۆلیدار لە هەرێمی پیشەسازی دۆنباسی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی هێزەکانی ئۆکرانیا بەرپەرچی چەندین هێرش بدەنەوە کە گروپی واگنەری سەربازیی ئەنجامییان دەدات لە شارۆچکەکە و بەرەکانی پێشەوەی ئەو نزیکانەدا.

سۆلیدار چەند کیلۆمەترێکی کەم لە باخموتەوە دوورە، لە باخموت هێزەکانی ڕووسیا و ئۆکرانیاش زیانێکی گیانی گەورەیان بەرکەوتووە، یەکێکیشە لەو ناوچانەی کە شەڕێکی زۆر سەختی تێدا کراوە لە سەرەتای داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە تاوەکو ئێستا.

بەڕیتانیا وتی " گرتنی سۆلیدار لەلایەن ڕووسیاوە ئەگەرێکی زۆری هەیە هەوڵێک بێت بۆ گەمارۆدانی باخموت لە باکوورەوە، هەروەها بۆ تێکدانی هێڵی پەیوەندییەکانی ئۆکرانیا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG