Accessibility links

بەکارهێنانی سۆشیال میدیا لە لایەن بەرپـرسانی ئێرانەوە


بەکارهێنانی بەردەوامی ماڵپەڕە کۆمەڵایەتیەکانی وەک تویتەر و ئینستیگرام لەلایەن بەرپرسانی باڵای ئێرانی ئەوانەی بەڕێوەبەرایەتی دۆناڵد ترەمپ لەم مانگانەی دوایدا گەمارۆی بەسەریاندا سەپاند، ئەم کارە دەسەڵاتدارانی ئەمەریکایی و بەرپرسانی جێبەجێکاری میدیایی دووچاری کێشە کردووەتەوە.

ئایەتوڵا عەلی خامەنەئی ڕابەری باڵای ئێرانی و وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف، زۆر جار نووسینەکانیان و ئاماژەکانیان لە ڕێی هەردوو سۆشیاڵ میدیای ئەمەریکایی بڵاودەکەنەوە، لەو کاتەوەی وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا لە هەردوو مانگی شەش و حەوتی ئەمساڵدا ناوی هەردووکیانی خستە نێو لیستی ئەو کەسانەی سزاکانی ئەمەریکایان بەسەردا دەسەپـێنرێت.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لە دەرکردنی فەرمانی جێبەجێکردن پەیوەست بە قەدەغەکردنی بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیا بۆ خامەنەئی و هەر کەسێکی دیکە کە لە بری ڕابەری باڵا ئێران کاردەکات و دواتریش وەزیری دەرەوەی ئێران موحەمەد جەواد زەریفیشی گرتەوە ، بۆ دەکردنی ئەو فەرمانانە سەرۆک ترەمپ ئاماژەی بە یاسای نێونەتەوەیی دەسەڵاتەکانی تەنگەتاوی ئابوریدا.

مانگی رابردوو کاتێک بەشی فارسی رادیۆی دەنگی ئەمەریکا پرسیاریان کرد کە ئایا ئینستیگرام و فەیسبوک و هەروەها تویتەر چی لە هەژماری جەواد زەریفی وەزیری دەرەوەی ئێران دەکەن، بەڵامدوو کۆمپانیای ئاماژەپێدراو وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارەیان رەتکردەوە.

کۆمپانیەکانی سۆشیاڵ میدیای ئەمەریکایی پێویستە هەژماری هەر یەک لەوانە دەستنیشان بکات کە هی ئەو کەسانەن کە لێیان قەدەغە کردوون، ئەم پرۆسەیە هەروەک بەرپرسێکی پێشوی گوتی ئەمە کارەکە سەختر دەکات کە ئەگەر ئەو هەژمارانە پشتڕاست نەکرێن. بەرپرسەکەی پێشو گوتیشی هەر کە هەژمارەکانی پەیوەندیدار پشتڕاستکران کۆمپانیاکان هەوڵدەدەن بزانن کە ئایا ئەو کەسانەی گەمارۆکان دەستنیشانی کردوون ئەو هەژمارانە بەو جۆرە بەکاردێنن کە یاسا و رێساکانی کۆمپانیاکانی سوشێاڵ میدیا پێشێل دەکەن یان نا.

XS
SM
MD
LG