کۆمپانیای تۆڕی کۆمەڵایەتی سناپ کە سەکۆی سناپچات بەڕێوەدەبات، ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند نزیکەی لە سەدا 10 ی کارمەندەکانی دەردەکات.
ڕۆژێک پێش ئەوەی داهاتی سێ مانگەی خۆی ڕابگەیەنێت، کۆمپانیاکە وتی " نزیکەی " لە سەدا 10 ی کارمەندەکانی لە جیهاندا دەردەکرێن.
وتەبێژێکی کۆمپانیای سناپ وتی " تیمەکەمان دووبارە ڕێکدەخەینەوە بە مەبەستی کەمکردنەوەی پلەبەرزبوونەوە و هاندان بۆ هاریکاری ڕاستەوخۆ."
کۆمپانیاکە وتی لە دەستپێکی مانگی یانزەی ساڵی ڕابردووەوە زیاتر لە 5,300 کارمەندییان هەبووە. لە ساڵی 2022 دا لە سەدا 20 ی کارمەندەکانی دوورخستەوە.
لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا سناپ لەسەر داهاتی ڕیکلامەکان لە کۆششدا بووە بۆ کێبڕکێکردن دژی ئینستاگرامی مێتا و یوتیوبی گووگڵ و تیکتۆک.
بەپێی ماڵپەڕی layoffs.ai کە چاودێری پیشەسازییەکە دەکات، تاوەکو ئێستا لە مانگی یەکەوە 32,000 کەس لە کەرتی تەکنەلۆجیادا لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە.
بەڵام هێشتا کەمترە بە بەراورد لەگەڵ کۆتایی ساڵی 2022 و دەستپێکی ساڵی 2023 دا کە کۆمپانیاکانی تەکنەلۆجیا سەدان هەزاران کارمەندییان لە کارەکانییان دوورخستەوە.
هۆکاری ئەوەش دامەزراندنی کارمەندەکان بوو بە شێوەیەکی بەپەلە لە ماوەی پەتای کۆرۆنادا، لە کاتێکدا کە ژیانی خەڵکەکە هەمووی بوو بە ئۆنلاین و کۆمپانیاکانیش ژمارەیەکی زۆر لە کارمەندییان دامەزراند.
سەرچاوە/ فرانس پرێس