Accessibility links

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی هێزێکی نوێی تایبەت دروستدەکات


بەپێی بڕیارێکی عەمید ئاسۆ تەها، بەڕێوبەری پـۆلیسی پارێزگای سلێمانی و بە ڕەزامەندی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هێزێکی نوێی پۆلیسی سلێمانی دادەمەزرێت.

لەو بارەیەوە عەمید سەردار مەحمود بەرپـرسی ڕاگەیاندنی پـۆلیسی سلێمانی لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا وتی کە ئەو هێزە‌ نوێیە "بە شەو و ڕۆژ کار دەکەن و ئەرکیان دۆزینەوەی ئەو کەسانەیە کە چەک هەڵدەگرن، پشێوی ئەنێنەوە‌، سەرانە لە خەڵک وەردەگرن یاخود لە یاسا هەڵهاتوون."

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسیش لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو هێزە نوێیە "لەو ماوە کەمەی کە دامەزراوە، بەهۆی چالاکییە بەردەوامەکانیان و ئامادەبوونیان لە زۆربەی شار و شوێنە گشتیی و کوچە و کۆڵانەکانی شاری سلێمانی دیاردەی تەقەکردن زۆر کەمیکردووە بە بەراورد لەگەڵ مانگەکانی پێشووتر."

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:56 0:00

XS
SM
MD
LG