Accessibility links

هاوڵاتییانی شاری سلێمانی یادی دامەزراندنی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا پیرۆزدەکەن


لە ساڵیادی دامەزراندنی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکادا، هاوڵاتیانی شاری سلێمانی پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی کارمەندانی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا ‌دەکەن و ستایشی دەزگاکە دەکەن.

هاوڵاتیانی شاری سلێمانی پێیان وایە کە بێلایەنی و ڕاستی لە زانیاری و گرتنەبەری شێوازێکی پرۆفێشناڵی میدیایی خەسڵەتێکی گرنگی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکایه و وای کردووە ببێتە سەرچاوەیەکی هەواڵی بۆ ماڵپەڕەکانی تر‌.

پاش شەڕی کەنداوی یەکەم و له 25 ی مانگی چواری ساڵی 1992 ‌بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دامەزرا و بۆ ماوەی ٢٧ ساڵە لە کارکردن بەردەوامە و لە ئێستادا لە ڕێگای پەخشی ڕادیۆ و بەرنامەی تەلەفزیۆنی و ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەواڵەکان دەگوازێتەوە.‌

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:52 0:00

XS
SM
MD
LG