Accessibility links

لە خۆپـیشاندانەکانی ئەمڕۆی سلێمانی ژمارەیەک خۆپیشاندەر و ڕۆژنامەنووس دەستگیردەکرێن


خۆپیشاندەران لە شاری سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممه بەردەوام بوون لە خۆپیشاندانەکانیان دژ بە دۆخی خراپی دارایی و نەبوونی‌ مووچە، هێزە ئەمنییەکانیش بە گازی فرمێسک ڕێژ، ئاوی قەتیسکراو و دەستڕێژی گولـلە بە ئاسماندا، هەوڵیان دا خۆپیشاندەران بڵاوەپێبکەن و ئەوەش گرژی و توندوتیژی لێکەوتەوە و ژمارەیەک خۆپیشاندەر و ڕۆژنامەنووس دەستگیرکران.

یەکێک لە خۆپیشاندەران بۆ دەنگی ئەمەریکا دوا و وتی" خەڵک هاتوونەتە سەر جادە و داوای مافە سەرەتاییەکانی خۆیان دەکەن. سەرەتاییترین ماف مووچەیە. حکومەت پێنج مانگ ئەخوات و سێ مانگ مووچە ئەدات."

لە خۆپیشاندانەکاندا ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران. ڕۆژنامەنووسانی کەناڵی ئێن ئار تی دەستبەسەرکران و ئامێر و کەلوپەلە ڕۆژنامەوانییەکانیان لێسەندرا.

لە خۆپیشاندانەکاندا بەشێکی بەرچاو لە خۆپیشاندەران و هاوڵاتیانی ئاسایی پیادە بەرکەوتنە بەر گازی فرمێسکڕێژ کە هێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران بەکاریان دەهێنا.

ژمارەیەک پەرلەمانتاری هەرێمی کوردستان لە چەند پارتێکی جیاواز بەشداری خۆپیشاندانەکان بوون و هەندێکیان بەر گازی فرمێسکڕێژ کەوتن و هەندێکی تریشیان ڕووبەڕووی توندوتیژی بوونەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و بە وتەی خۆیان مۆبایل و جزدانەکانیان لێسەندرا.

لیژنەی ئارامی پارێزگای سلێمانی لەسەر ئەو پرسە ڕاگەیەندراوێکی بلاوکردەوە و باسی لەوە کردووە "ڕێگا نادەن هیچ خۆپیشاندانێکی بێ مۆڵەت لە شاری سلێمانیدا ئەنجامبدرێت.‌"

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:19 0:00


XS
SM
MD
LG