Accessibility links

سلێمانی یادی حەسەن زیرەک دەکاتەوە


Yadi Hassan Zirak

شاری سلێمانی بە چە‌ندین چالاکی جۆراوجۆر یادی ٤٦ ساڵەی کۆچی حەسەن زیرەکی بەرز ڕاگرت کە خۆی لە سێ چالاکیدا دەبینییەوە.

لەو بارەیەوە بابەکر دڕەیی، بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری سلێمانی لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا وتی لەسەرەتادا گۆرانییەکی نوێکراوەی حەسەن زیرەکیان بۆ یەکەمجار پەخش کردووە. دواتر پەردەیان لەسەر پەیکەری حەسەن زیرەک لابرد و لە ‌کۆتاییشدا ئاهەنگێکیان بۆ هونەرمەندی کۆچکردوو ڕێکسخت کە چەندین هونە‌رمە‌ندی ناسراوی کورد تێیدا بەشداربوون، لەوانەش ناسڕی ڕەزازی و مەزهەری خالقی.

لە میانەی چالاکییەکانی بەڕێوبەرایەتی ڕۆشنبیری سلێمانی، هاوڵاتییانی شارەکە بە گەرم و گوڕییەوە پێشوازییان لێکرد و پێکەوە یادی حەسەن زیرەکییان بەرز ڕاگرت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:24 0:00

XS
SM
MD
LG