Accessibility links

شۆڕش ئەمین: ئەو خۆپیشاندانانەی بۆ عەفرین کراون کەمترین پشتیوانیـیە


خۆپـیشاندانێکی ناڕەزایی لە دژی لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر عەفرین ئەمڕۆ دووشەممە لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، ئەمەش هاوکاتی بەردەوامبوونی بۆردومان و شەڕەکان لە نۆهەمین ڕۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا.

شۆڕش ئەمین یەکێک لە ڕێکخەرانی خۆپـیشاندانەکە لە وتووێژێکدا لەگەڵ یەحیا بەرزنجی لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت ئەم خۆپیشاندانەی ئەوان کەمترین پشتیوانیە بۆ ئەو شەڕڤانانەی بەرگری لە عەفرین دەکەن.

دەشڵێت هەروەها سەردانی هەردوو نووسینگەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی عێراقیـیان لە شاری سلێمانی کردووە و یاداشتیان داوەتە دەستیان کە تیایاندا داوەکراوە ئەو سوپایەی تورکیا کە لە هەرێمی کوردستان جێگیرکراوە پـێویستە بە بڕیار و فشاری حکومەتی هەرێم و عێراق بکشێتەوە و لەگەڵ ئەوەشدا سنووری سێمیلکا بکرێتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:01 0:00

XS
SM
MD
LG