ئه‌مرۆ زاراوه‌کانی کرمانجی و سۆرانی ده‌ستیان به‌سه‌ر زاراوه‌کانی تردا گرتوه و به جۆرێک ئه‌و ناوچانه‌ی به زاراوه‌کانی تر قسه ده‌که‌ن سکالا ده‌که‌ن که به زاراوه‌کانیان بایه‌خ نه‌دراوه. کاک سیامه‌ند هه‌ورامی یه‌کێک له خه‌مخۆرانی زاراوه‌که‌ی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت رۆشه‌نبیرانی هه‌ورامان تا ڕاده‌یه‌ک داچڵهکاوون له‌سه‌ر ئه‌و باره‌ی زمانی هه‌ورامی تیا‌بوو و له بارێکدایه ئێتر چیاکانی هه‌ورامان و به‌ره‌وپێشه‌وه چونی ناوچه‌ی هه‌ورامان یارمه‌تی ده‌ر نییه بۆ ئه‌وه‌ی زمانه‌که بمێنێته‌وه. هه‌ورامی ده‌ڵێت زاراوه‌کانی تر، ئینترنێت و سهتهلاێت ته‌نگیان به زمانی هه‌ورامی هه‌ڵچنیوه.
ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 9:22خوله‌که.