Accessibility links

سیسی دەڵێت میسڕ شتێک قبوڵ ناکات کە فەڵەستینیەکان نەیانەوێت


سەرۆکی میسڕ عەبدولفەتاح سیسی
سەرۆکی میسڕ عەبدولفەتاح سیسی

سەرۆکی میسڕ عەبدولفەتاح سیسی وتی وڵاتەکەی هیچ شتێک قبوڵ ناکات ئەگەر فەڵەستینیەکان نەیانەوێت، ئەمەش لە لێدوانێکیدا سەبارەت بە پلانی ئاشتی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە هێشتا ئاشکرا نەکراوە.

سەرۆکی میسڕ عەبدولفەتاح سیسی لە لێدوانێکیدا ئەو ئاماژانەی ڕەت کردەوە کە گوایە میسڕ لە چوارچێوەی پلانەکەی ئەمەریکادا سازش بکات.

سەرچاوە فەڵەستینی و عەرەبییەکان دەڵێن پلانەکەی ئەمەریکا بۆ ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کە سەرۆکی ئەمەریکا بە ڕێکەوتنی سەدە ناودێری دەکات دەستبەرداری چارەسەری دوو دەوڵەت دەبێت کە ئامانج لێی کۆتای هێنانە بە ململانێکانی نێوان ئیسڕائیل و فەڵەستینییەکان.

سیسی وەکو ئاماژەیەک بۆ پلانەکەی ئەمەریکا وتی " میسڕ هیچ شتێک قبوڵ ناکات کە فەڵەستینیەکان نەیانەوێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG