Accessibility links

یادی 35 ساڵەی قوربانیانی ئاکامی بینا سووتاوەکەی ناحیەی سیروان کرایەوە


35 سال بەسەر ڕووداوی بینا سووتاوەکەی ناحیەی سیرواندا تێپەڕدەبێت کە ژمارەیەک هاوڵاتی گوندەکانی هەورامان و شارەزوور لە شەڕی درێژخایەنی عێراق – ئێراندا وەک پەناگەیەک و لە ترسی بۆردومانەکان هەڵیان بژاردبوو، بەڵام بەهۆی بەرکەوتنی چەند توپێکەوە 200 هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا و 100 هاوڵاتی دیکەش برینداربوون ، سالانە و لە 6 ی مانگی هەشتی هەموو ساڵێکدا وەزارەتی کاروباریشەهیدان و ئەنفالکراوەکان و کەسوکاری قوربانیەکان ساڵیادەکە دەکەنەوە .

ئەحمەد عەلی، شایەتحاڵی ڕووداوەکەیە، لە لێدوانێکدا بۆ دەنگی ئەمەریکا ڕایگەیاند "لەو دەمەدا خەڵک کاتەکانی بۆردومانی دەزانی، دوو تۆپ بەر بیناکە کەوت، بەرمیلە نەوتی خەڵکی تێدابوو، ئاگرێکی گەورە کەوتەوە و ژمارەیەکی زۆر خەڵک سوتان، کە ڕووداوەکەم بینی چوومە سەربانی مزگەوتێک و هاوارم کرد لە خەڵک وەرن تۆپ داویتەتی لە مەکتەبەکە و خەڵکێکی زور گیانی لە دەستداوە، بەهۆی نەبوونی بەرگری شارستانی لە ناحیەکە تەنها لە یەکەم ڕۆژدا 182 کەس بەهۆی سووتان و برینداربوونەوە گیانیان لەدەستدا."

کەمال فارس کە ژمارەیەکی زۆر لە کەسوکارەکەی لە ڕووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند" لە ئیستادا قوربانیەکانیان بە شەهیدی هاوڵاتی تۆمار کراون، داوادەکەین بکرێنە شەهیدی جینوساید و هەموو ماف و ئیمتیازاتەکانیانی شەهیدی جینوسایدیان هەبێت."

کامەران مستەقا، بەڕێوبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالکراوەکانی هەڵەبجە لە لێدوانێکداڕایگەیاند "لەبەر بلاوبوونەوەی ڤایروسی کۆرۆنا دوو ساڵە نەمان توانیوە یادێکی شایستەی بۆ ڕێکبخەین و ئومێد دەکەین لە داهاتوودا بیناکە بکەین بە مۆنومێنت و کارمەندی بۆ دابنرێت."

هێمن حەمە حسێن، بەڕێوبەری ناحیەی سیروان لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند" لە ماوەی ڕابردوودا بودجەیەک بۆ بە مۆنۆمێنتکردنی بینا سووتاوەکەی سیروان دەرچووە بەڵام دواتر بودجەکە دیار نەماوە نازانرێت چی لێهاتووە."

لە 6-8-1986 لە کاتژمیر 11 ی سەر لە بەیانی دوو تۆپی شەڕی عێراق – ئێران بەر قوتابخانەیەکی سیروان دەکەون کە خەڵگ وەک پەناگە بەکاریانهێنابوو، بەهۆیەوە ژمارەیەگ هاوڵاتی مەدەنی گیان لەدەست دەدەن و بەشێکیشیان بریندار دەبن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:16 0:00


XS
SM
MD
LG