له کاتێکدا لوڕه‌کان له ئێران به هه‌موو شیوه‌یه‌ک هه‌وڵی تواندنه‌وه و جیاکردنه‌وه‌یان له کورد ده‌درێت، له کوردستانی باشور شایشته به کورد بوونیان ده‌که‌ن و یادی ناودارانی به‌رز ڕاده‌گرن.
سیروان جه‌لال به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری لوڕ له شاری سلێمانی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له ڕاستیدا ئه‌مه یه‌کێکه له پرۆژه‌کانی سه‌نته‌ری لوڕ هه‌ر وه‌کو چۆن پار ساڵ له یادی هه‌زار ساڵه‌ی کۆچی دوایی بابا تاهیری هه‌مه‌دانی فیستیڤالێکی گه‌وره‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییمان ساز کرد، ئه‌و ساڵیش به هه‌مان شێوه له یادی 80 ساڵه‌ی کۆچی دوایی یه‌کێک له سه‌رکرده و شۆڕشگێره‌کانی ناوچه‌ی لوڕستان خانم قه‌ده‌م خه‌ێر ئه‌و فیستیڤاڵه ساز ده‌که‌ێن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 9:05 خوله‌که