وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سیگمار گابرێل وتی لە حکومەتە نوێیەکەی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵدا نابێت کە سەرکردایەتی حکومەتێک دەکات حیزبی دیموکراتی هاوبەشیشی تێدا دەبێت.
لەچوارچێوەی ڕێکەوتنەکەی پێکهێانی حکومەتدا حیزبی دیموکراتی هاوبەش وەزیری دەرەوە دەستنیشان دەکات. حیزبەکەش وتی بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە دەستنیشانکردنەکە ڕادەگەیەنێت.
گابرێل کە سەرۆکی پێشووی حیزبەکە بووە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە هەژماری خۆی نووسیویەتی دوو سەرۆکە نوێیەکەی حیزبەکە ئۆلاف شۆڵتز و ئاندریا ناڵس پێیان ڕاگەیاندووە کە لە حکومەتە نوێیەکەدا نابێت.
گابرێل سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ حیزبەکەیی و وتی شەرەفێکی گەورە بووە بۆ من خزمەتی حیزبەکەم بکەم.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز