ڕۆژی سێشه‌ممه له په‌رله‌مانی عێراق مه‌ڕاسیمێکی تایبه‌ت به‌ڕێوه چوو بۆ ساڵیادی کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه که په‌رله‌مانتارانی کورد له به‌غدا ئه‌و مه‌ڕاسیمه‌یان به‌ڕێوه‌برد و سه‌رۆکی په‌رله‌مان و هه‌ردوو جێگره‌که‌شی به‌شدارییان تیادا کرد.
شوان موحه‌مه‌د ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کوردستانی ده‌ڵێت هاوکات په‌رله‌مانتارانی کورد داوا ده‌که‌ن تاوانی کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه له ناو په‌رله‌مانی عێراقیشدا به ژینۆساید بناسرێت.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، ئه‌م ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌شڵێت به دووری نازانێت له ناو په‌رله‌مانی عێراقدا کۆده‌نگی و هاوڕاییه‌ک دروست بێت بۆ ئه‌و داوایه‌ی په‌رله‌مانتارانی کورد له به‌غدا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وفۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:44 خوله‌که.