جێگری وه‌زیری ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاندووه ئیسلامیه جیهادیه‌کان له وڵاته‌که‌یه‌وه ده‌چنه سوریا بۆ پشتیوانکردنی سه‌رهه‌ڵدانی سوریا و ده‌شڵێت له سنوری عێراقه‌وه چه‌کیش بۆ سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا ده‌برێت.
شوان موحه‌مه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت ئه‌و جۆره ڕاگه‌یاندنانه ڕه‌هه‌ندی سیاسیانه‌ی هه‌یه.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز موحه‌مه‌د که ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایشی و به‌رگریه په‌رله‌مانی عێراقه ده‌شڵێت عێراق به‌ده‌ر نییه له کاریگه‌ریه‌کانی وڵاتانی دراوسێی وه‌ک ئێران و تورکیا و عێراقیش ڕاشکاوانه و ڕاسته‌وخۆ پشتیوانی له ڕژێمه‌که‌ی سوریا ناکات و ده‌ڵێت حکومه‌تی عێراق ئه‌وه‌ی کردۆته بیانوو به‌رامبه‌ر دیمه‌شق که له‌گه‌ڵ تێکڕایی هاوڕایی وڵاتانی عه‌ره‌به و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی له سوریادا ڕه‌تده‌کاته‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 4:50 خوله‌که.