به‌پـێی ڕاپـرسیـیه‌ک که ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی نه‌ته‌وه‌یی کورد ئه‌نجامی داوه زیاتر له 80% ئه‌وانه‌ی به‌شـداریان کردووه گه‌شبین نین به‌وه‌ی حکومه‌ت وه‌ڵامێـکی ئه‌رێنی خۆنیشـانده‌ران بداته‌وه.
ئایا ئه‌و نائومێدیه‌ی خه‌ڵـک له جێگای خۆیه‌تی؟ ئایا داواکاری خۆپـیشـانده‌ران سه‌ختن؟
له‌و باریه‌وه شوان محه‌مه‌د سه‌رنووسه‌ری ئاوێنه ده‌ڵێت " ئه‌و ڕاپـرسیـیه تا ڕاده‌یه‌کی زۆر ڕاستی تیادایه، چونکه ده‌سه‌ڵاتی کوردی و به تایبه‌تی هه‌ردوو حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌که‌ی کوردسـتان چه‌ندین جار بڕیاریان داوه گۆڕانکاری بکه‌ن و هه‌وڵ بده‌ن شه‌فافیه‌ت پـیاده بکه‌ن و دیموکراسی تر بن و ئه‌و به‌رپـرسـانه‌ی که گلاون له گه‌نده‌ڵیـیه‌وه و موڵـکی گشتیـیان به‌کارهێناوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بدرێنه دادگا، به‌ڵام جێـگای داخه هه‌تا ئێسـتا یه‌ک که‌س به‌پـێی پـێویست نه‌دراوه به دادگا و چه‌ند که‌سێـکیش که دراون ئێسـتا دۆسێـیه‌کانیان خۆڵی به‌سه‌ردا نیشـتووه و ئیشیان له‌سه‌ر ناکرێن. بۆیه خه‌ڵـکی کوردسـتان واقعیـیه له‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی کوردی ناتوانێت هیچ بکات و هیچ خواستێـک بۆ گۆڕانکاری نیـیه ته‌نانه‌ت وه‌کو گۆڕینی کاربه‌ده‌سـتێـکی ئاسایشیش."
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هه‌ندێـک جار به‌رپابوونی ئه‌م ڕه‌وشه نائارامیـیه‌ی له هه‌رێمی کوردسـتاندا که‌وتۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌گێڕنه‌وه که ده‌سـتێـکی ده‌ره‌کی له پشـته‌وه‌یه. شوان محه‌مه‌د ده‌ڵێت " ئه‌وه سیناریۆیه‌کی کۆنه، له‌و ماوه‌یه‌ی ڕابردوو که به میدیای ئازادیان ده‌گوت ئه‌وه ده‌ستی له پشـته‌وه‌یه، ئێمه له وه‌ڵامدا به کۆمیدیانه ده‌مانگوت ئه‌وا بۆ ده سـاڵه ده‌ڵێن ده‌ستی له پشـته‌وه‌یه، ده بیگۆڕن بڵێن قاچی له پـشته‌وه‌یه یان په‌نجه‌ی له پـشـته‌وه‌یه، بۆیه ئه‌وه شتێـکی زۆر کۆمیدیـیه."
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:06 خوله‌كه.