ڕۆژنامه‌وان شوان موحه‌مه‌د، سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه ده‌ڵێت پێویسته مه‌سه‌له‌ی له به‌رچاوگرتنی سه‌نگیی لیستی ئه‌لعێراقیه ، نه‌بێته هۆکارێک بۆ یه‌کتر بڕین له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی شیعه و کورددا.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری کشانه‌وه‌ی لیستی ئه‌لعێراقیه له پرۆسه‌ی سیاسی وڵاته‌که ، ئه‌گه‌ر بێتوو داواکانی سه‌باره‌ت به ئه‌نجومه‌نی سیاسی عێراق به‌جێنه‌گه‌یه‌نرێن، ڕۆژنامه‌وان شوان ده‌ڵێت پێی وانییه چونکه وه‌ک ده‌ڵێت، سه‌خت ده‌بێت بۆی له ده‌ره‌وه‌ی ژیانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا بێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:05 خوله‌که.