جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم یه‌کخرایه‌وه. پێشتر عیماد ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند که وه‌زاره‌تی ناوخۆش یه‌کخراوه‌ته‌وه.
ڕۆژنامه‌وان شوان حه‌مه له‌وبڕوایه‌دایه ئه‌م یه‌کخستنه‌وانه هه‌نگاویکی گونجاوه به‌ڵام هێشتا کۆمه‌ڵێک پرسیار به‌بێ وه‌ڵام ماونه‌ته‌وه له‌وانه ئایا له یه‌کگرتنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا ده‌زگاکانی زانیاری و پاراستن ده‌که‌ونه کوێی ئه‌و یه‌کگرتنه‌وه‌یه و له‌مه‌ی وه‌زاره‌تی داراییشدا پرسیاری ئه‌وه‌ی ئایا داهاتی نه‌وت چۆن په‌یدا ده‌بێت و بۆ کوێ ده‌ڕوات و چۆن خه‌رج ده‌کرێت؟
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، ڕۆژنامه‌وان شوان حه‌مه ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات هێشتا زووه باس له گه‌شبینی بکرێت چونکه هێشتاش چاوه‌ڕوانی کۆمه‌ڵێک هه‌نگاوی بوێرانه و ژیرانه ده‌کرێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:31 خوله‌که.