به پێ ڕاپۆرتی میدیاکان ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتاران له فراکسیۆنی گۆڕان به هۆی به کارهێنانی پۆستی په‌رله‌مانتاریان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاێبه‌تی خۆیان و له‌سه‌ر ئه‌نجام که‌وتنه به‌ر ڕه‌خنه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ستیان له کار کێشاونه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌وان شوان حه‌مه له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگ ئه‌مرێکا ده‌ڵێت ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی ئه‌و چوار په‌رله‌مانتاره له لیستی گۆڕان و پێکهێنانی فراکسیۆنێکی سه‌ربه‌خۆ دوور نییه له‌و دۆخه‌ی که په‌رله‌مانی کوردستان چه‌ند ساڵانێکه به گشتی تێدا ده‌ژێ، له‌و دۆخه‌دا ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مانی لیستی گۆڕانیش به جۆرێک له جۆره‌کان که‌وتونه‌ته به‌ر به‌داخه‌وه ته‌ماحی ڤییلاو خانوو وه پاسه‌وانی زۆر و به‌ڵگه‌ش له‌و ڕووه‌وه زۆره .
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 10:12 خوله‌که