شۆڕش حاجی، سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت تا ئێستا ته‌واو ئاشکرا نییه چ لایه‌نێکی عێراقی حکومه‌ت پێکده‌هێنێت یان کێ ده‌بێته سه‌ره‌ک وه‌زیری داهاتوی وڵاته‌که.
به‌ڕێز حاجی ده‌شڵێت ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کیش کاریگه‌ریه‌کی نێگه‌تیڤانه‌ی هه‌یه به‌سه‌ر دانوستاندنه‌کانی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق ، وه ده‌شڵێت ده‌ستێوه‌ردانی ناوچه‌یی له ووڵاته‌که‌دا کاریگه‌ری زیاتره له‌و هه‌وڵانه‌ی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ده‌یدات بۆ لێک نزیککردنه‌وه‌ی لایه‌نه ناکۆکه عێراقیه‌کان.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:23 خوله‌که.