بێجگه له‌وه‌ی له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا به‌لای که‌م 65 که‌س له سنوره‌کانی ئێران‌دا له‌گه‌ڵ کوردستانی عێراق گوایه به هۆی قاچاغیهوه به ده‌ستی هێزه‌کانی ئاسایشی ئێرانی‌دا کوژراون، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیشه‌وه تاکو ئێستا ژماره‌یه‌کی تریش له کوڵبه‌ر و که‌سانی سڤیل و هه‌روه‌ها له هێزه‌کانی ئێرانشدا کوژراون.
شۆڕش گوڵکار ڕۆژنامه‌نووس و چالاکی کاروباری فه‌رهه‌نگی له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌مانه بۆ کۆڵبه‌ری ده‌که‌ن، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شێوه‌ی هه‌ڵسوکه‌وت و ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی کۆماری ئیسلامی له باره‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی که له‌سه‌ر سنووره‌کانی ئێران‌دا گرتۆته‌به‌ر، که کوردستانیش یه‌کێک له‌وانه‌یه. گوڵکار ده‌شڵێت به دابه‌شکردنی نا داد په‌روه‌رانه‌ی داهاتی نه‌ته‌وه‌یی ئێران وایکردووه له‌و ناوچانه پله‌ی هه‌ژاری و نه‌داری و بێ‌کاری بگاته به‌رزترین ئاستی خۆی، وه ئه‌وه‌ش هۆکارێکه بۆ رووکردنه ئه‌و جۆره کارانه .
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:45 خوله‌كه.