شۆڕش گوڵکار ڕۆژنامه‌نووس و زیندانی پـێشو و چالاکی فه‌رهه‌نگی ده‌ڵێت ڕۆژنامه‌نووسان له ئێران تا دێت له ژێر فشارێکی توندتردا ده‌بن. ده‌شلێت ئه‌و قه‌یرانه یه‌ک له دوای یه‌کانه‌ی سه‌رۆکی ئێران مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد خوڵقاندونی، به‌ڕاستی چه‌نده ڕه‌وته‌که‌ی گرژ کردووه ئه‌وه‌نده‌ش فشاری خستۆته سه‌ر ڕۆژنامه‌وانان. ده‌شڵێت به پـێی دواترین ئامار ئێستا زیندانیکردنی ڕۆژنامه‌وانان و داخستنی ڕۆژنامه و بڵاگه‌کان له ئێران زیاتره به به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتی چیندا، هه‌ربۆیه‌شه وه‌ک ده‌ڵێت کۆماری ئیسلامی ئێران به گه‌وره‌ترین زیندانی ڕۆژنامه‌وانان له جیهاندا ده‌ناسرێت.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی گفتوگۆکه بن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌که‌ی 6 خوله‌که.