کوشتنی کچانی کورد به ده‌ستی که‌س و کاره‌کانیان وا هه‌ر به‌رده‌وامه، چ له کوردستان وه یاخود له لایه‌ن هه‌ندی له‌و کوردانه له ده‌ره‌وه ده‌ژێن، هه‌ر له‌م ڕۆژانه‌دا کچێک به ده‌ستی باوکی کوژراوه و کچێکی تریش گوایه به سۆپا سووتاوه. ئایا یاساکانی هه‌رێمی کوردستان له ئاست ئه‌و رووداوانه‌دان؟
ڕۆژنامه‌وان و چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ شلێر باپیری له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بێن به گشتی باس له‌و پرسه بکه‌ێن له هه‌رێمی کوردستان ناتوانین ته‌نیا به یه‌ک لایه‌ن لێکیبده‌ێنه‌وه و ناتوانین ته‌نها حکومه‌تی هه‌رێم به‌رپرس بکه‌ێن له زۆر بوونی ئه‌و کێشانه یاخود له که‌مکردنه‌وه‌ی، به هه‌ر حاڵ ئه‌وان ده‌توانن بیکه‌ن به یاسا که گوایه نابی روو بدات، به‌ڵام یاساکان تا چه‌ند جێبه‌جێ ده‌کرێن پێموایه ئه‌وه مؤرکی سه‌ره‌کی گرنگی بابه‌ته‌که‌یه. خانم باپیری ده‌شڵێت ئه‌وه ته‌نها کاری حکومه‌ت نییه به‌ڵکۆ رێکخراه‌وه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیه بۆ فیشار هێنانه سه‌ر حکومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی یاساکان باشتر جێبه‌جێ بکرێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 10:56 خوله‌که