له کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق بڕیار درا سه‌رله‌نوێ ده‌نگه‌کانی پارێزگای به‌غدا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی مانگی سێی په‌رله‌مانی عێراق ئامار بکرێنه‌وه پاش ئه‌و تانانه‌ی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسای نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق له ئه‌نجامه به‌راییه‌کانی هه‌ڵبژاردنی دابوو.
شیروان شه‌مێرانی ڕۆژنامه‌وان و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی به‌دووری نازانێت له‌م سه‌رله‌نوێ بژاردنه‌وانه‌ی ده‌نگه‌کانی پایته‌ختدا لیسته‌که‌ی مالیکی پێش لیستی ئه‌لعێراقیه‌ی دکتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی بکه‌وێت و ده‌شڵێت ده‌شێت ئه‌م بڕیاری ئامارکردنه‌وه‌یه سیناریۆیه‌ک بێت له به‌رژه‌وه‌ندی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا. به‌ڕیز شه‌مێرانی له گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان جانی دیلان باسیش له ئه‌گه‌ری تێکچونی باری ئاسایشی ده‌کات وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی هه‌ندێ له ئه‌ندامانی لیستی ئه‌لعێراقیه ده‌شێت جم وجۆڵی سیاسی ده‌ستپێبکه‌ن و ئه‌وجا چه‌کداره‌کانیش ئه‌و هه‌له بقۆزنه‌وه.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی گفتوگۆکه بن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌که‌ی 5:12 خوله‌که.