دوێنێ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له سوریا ئه‌نجامدرا و حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د به هه‌نگاوێکی گرنگ به‌ره‌و چاکسازی له قه‌ڵه‌می ده‌دات. هاوکات ئۆپۆزیسۆنی سوری به گاڵته‌جاری و درێژه‌دان به کوشتنی هاوڵاتیانی سوری پێناسه‌ی ده‌کات.
له‌و باره‌یه‌وه به‌ڕێز شیروان مه‌لا ئیبراهیم رۆژنامه‌وان و چالاکوانی کوردی سوریا ده‌ڵێت خه‌ڵکانی سوریا متمانه‌یان به‌و هه‌ڵبژاردن و ریفۆمانه نیـیه، ئه‌وانه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د باسیان لێوه ده‌کات.