شنه سواره : جێگای داخه به ئه‌ندازه‌ی پێوێست کورده‌کان له نۆرۆێژ به‌شداری خۆپیشاندانه‌کان ناکه‌ن
کورده دانیشتوه‌کانی وڵات نۆ‌رویژ له به‌رامبه‌ر پێشیلیه‌کان و کاره ناره‌واکانی ڕژیمی ئێران و له سێداره‌کاندا له شاری ئۆسلو له ڕۆژانی شه‌مه و یه‌کشه‌مه خۆپیشاندانیان کردون. شنه سواره خوێندکاری به‌شی ئاین له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له زانکۆی ئۆسلۆ و چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگ ئه‌مریکا ده‌ڵێت جێگای خۆشحالیه که ئه‌و هه‌مو جه‌ورو سته‌مه به‌سه‌ر کورد هه‌یه ، ڕۆڵه‌کانی کورد به‌ره‌نگاری ئه‌و هه‌مو جه‌ورو سته‌مه ده‌بنه‌وه، به‌ڵام دیسان کوردان له هه‌ر شوێنێک بن ئاماده‌ی بێزاری ده‌ربڕینی خۆیانن و بێ گومان دوێنی و ئه‌مڕۆش و به چه‌ندین جارێ تریش له ماوه‌کانی پێشوشدا له دژی ئه‌م جۆره کرده‌وانه‌ی جمهوری ئیسلامی پێشاندانیان کردوه و بێزاری خۆیان پێشان داوه، به‌ڵام به داخه‌وه جمهوری ئیسلامی به هیچ شتێک ناوه‌ستێ و ئه‌مرۆ ده‌بینین لاوێکی تری کورد له سێداره درا و به‌و کرده‌وه دڕندانه بێگومان هه‌ستی هه‌مو کوردێک و دڵی هه‌مو مرۆڤێکی مرۆڤ دۆست ده‌له‌رزێت. جێگای داخه ،به‌ڵام ئێتر هه‌تا بۆشمان بکرێت به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت کوردان پێویستیان به‌رده‌وام له بێزاری ده‌ڕبڕین ده‌بێت که له دژی ئه‌و کرده‌وانه خۆپێشاندان و چالاکی خۆیان به‌رده‌وام ده‌که‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:54 خوله‌كه.