ئۆپزسیۆنی ده‌ره‌وه‌ی سوریا له شاری ئه‌نتالیا ی تورکیا کۆنفرانسیکی سازدا به ناوی کۆنفرانسی گۆڕانکاری له سوریادا و تیایدا جه‌خت کرایه‌وه له‌وه‌ی له ده‌ستوری نوێی سوریادا مافه ڕه‌واکانی هه‌موو پێکهاته‌کانی گه‌لی سوریا جێگیر بکرێت.
شێخ محه‌مه‌د موراد مه‌عشوق خه‌زنه‌وی له وتاره‌که‌یدا له‌و کۆنفرانسه‌دا باسی ئه‌وه‌ی کرد که شۆڕشی گه‌لی سوریا له پێناو دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی یان میرنشینی ئایینی نییه ، به‌ڵکو بۆ سوریایه‌کی نوێیه له‌سه‌ر بنچینه‌ی دیموکراسی و سیکیولاریزم.
شێخ خه‌زنه‌وی ده‌ڵێت په‌راوێز کردنی کوردی سوریا له‌م هه‌ل و مه‌رجه نوێیانه‌دا یانی شکست هێنان و ده‌رفه‌تی نوێ دان به سه‌رۆکی سوریا بۆ سه‌رکوتکردنی زیاتر.
هه‌ر له‌و وتاره‌یدا شێخ خه‌زنه‌وی داوای له به‌شدار بووانی کۆنفرانسه‌که کرد که نابێت له سوریای نوێ‌دا کورده‌کان به خیانه‌تکار له قه‌ڵه‌م بدرێن که‌به تاوانی ئاماده‌کراوی پێشوه‌خت ناودێری کردن.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتاره‌که‌ی شێخ محه‌مه‌د موراد مه‌عشوق خه‌زنه‌وی، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:44 خوله‌که.