باڵیۆزی عێراق بۆ لوبنان ده‌ڵێت حکومه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی کاروباره‌کان بۆ بارودۆخی ئه‌مڕۆی عێراق له به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌که‌دا نییه و ئه‌گه‌ر هه‌ر پێویستیش بێت ده‌بێت دوا بژاره بێت تاووتوێ بکرێت.
له گفت و گۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، شێخ عومه‌ر به‌رزنجی ده‌شڵێت قه‌یرانی سیاسی عێراق بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ نیگه‌رانی له نێو شه‌قامی عێراقیدا هێناوه‌ته کایه و ئه‌و ترسه‌ش له‌وه‌یه جارێکی تر عێراق بخزێته‌وه ناو توندوتیژی ئاینزایی.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:18 خوله‌که.