شیرکۆ جیهانی: ده‌وڵه‌تان، له کاری ڕاگه‌یاندندا به پێ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان کار ده‌که‌ن
ئه‌مرۆ نا بهرابهریهک له به‌رامبه‌ر چۆنیه‌تی سه‌وداکردن له‌گه‌ڵ کێشه‌ی کورد له دام و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندندا، چ له ناو‌و چ له ده‌ره‌وه به دی ده‌کرێت. شیرکۆ جیهانی ڕۆژنامه نووس و چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت بی گومان له ناوه‌وه هه‌ر له بناغه‌دا ده‌سه‌ڵاتێکی نا به‌رابه‌ره به هوی کونترۆلکردنی له لایه‌ن ده‌وله‌ته‌وه، که ده‌وڵه‌تێکی چه‌وسێنه‌ره، وه له ده‌ره‌وه‌شدا به داخه‌وه ئه‌و شته‌ش ده‌بینین. له ئاستێکی به‌رفراواندا زۆرێک له میدیاکانی ئێرانی و هێزه‌کانی ئوپوزسیون ئه‌و نا به‌رابه‌ری و نا ڕه‌وایه‌تیه به‌رێوه ده‌بن و ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:14 خوله‌که.