کێشه‌ی زیندانیه کورده‌کان له زیندانه‌کانی ئێران‌دا به جۆرێک له ده‌زگاکانی میدیادا ، چ کوردیه‌کان و یا خود بیانیـیه‌کان تیشکیان نه‌خراوه‌ته سه‌ر.
شێرکۆ جیهانی ڕۆژنامه‌نووس و چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ له هه‌ڤپه‌یفینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت میدیاکانی کوردی ئه‌وی ئۆپۆزسۆنن هه‌وڵ ده‌ده‌ن تا ڕاده‌یه‌ک باسیان بکه‌ن ، به‌ڵام له ئاست و شیاوی ئه‌و زیندانیانه‌دا نییه، ئه‌وانه‌ی ئۆپۆزسیۆن نین ئه‌وانه دیاره بێده‌نگن و ده‌شڵێت هه‌ندێ میدیاش هه‌ن که سه‌ر به وڵاتانی داگیرکه‌رن، ئه‌وانه‌ش نه‌ک هه‌ر باس ناکه‌ن به‌ڵکۆ به دژیش ده‌نووسن، وه میدیاکانی ئۆپۆزسیونی فارس به‌و شێوه‌ش که پێویسته باس ناکه‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی وتووێژه‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:46 خوله‌كه.