شه‌ریف بێهروز نوێنه‌ری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له ئه‌مریکا له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت کونفرانسی یه‌کبوون له پێناو رزگاری ئیران‌دا هه‌وڵ ده‌دات به هۆی پێشلکاریه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤدا له لایه‌ن ڕژێمی ئه‌و وڵاته‌وه له کۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا ئه‌و بڕوانامه‌ی لێ بسنرێته‌وه هه‌ر به‌و شێوه‌ی له ساڵی 1992 له ئه‌فریکای باشور سه‌ندرایه‌وه به هۆی پێشلکاریه‌کانی له مافه‌کانی مرۆڤ.
شه‌ریف بێهروز ده‌شڵێت ده‌مانه‌وێت به لایه‌نی که‌م 100 هه‌زار ده‌نگ کۆبکه‌ینه‌وه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕوانامه‌ی ئێران له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:49 خوله‌که.