ڕۆژی یه‌کشه‌ممه جێگری سه‌رۆکی سوریا ڕایگه‌یاند کۆنفرانسێکی دوو ڕۆژی دیالۆگی نیشتیمانی له دیمه‌شق ده‌ستی پێکردووه بۆ هێنانه ئارای ڕیفۆرمی سیاسی و به ده‌نگه‌وه چوونی داواکان بۆ گواستنه‌وه ڕووه‌و دیموکراسی.
شه‌لال گه‌دۆ، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی چه‌پی کوردی سوریا ده‌ڵێت ئه‌و کۆنفرانسه‌ی فاروق ئه‌لشه‌رع باسی ده‌کات ته‌نها یه‌ک لایه‌نی هاوکێشه‌که به‌شداره تیایدا و وه‌ک ئه‌وه وایه حکومه‌ت دیالۆگ له‌گه‌ڵ خۆیدا بکات.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردن له سوریادا، به‌ڕێز گه‌دۆ ده‌ڵێت ده‌بێت ڕژێمی سوریا ڕه‌فتاری خۆی بگۆڕێت، هه‌رچه‌نده ده‌شڵێت پێی وانییه ده‌سه‌ڵات له سوریادا ڕه‌فتاره‌کانی خۆی بگۆڕێت چونکه وه‌ک جه‌ختی لێده‌کاته‌وه ئه‌وه‌ی له سوریادا ڕوو ده‌دات کارکردنی ئه‌قڵیه‌تی به‌عسه که ناتوانێت به بوونی جودابیر قایل بێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:42 خوله‌که.