له پاش کۆبونه‌وه‌که‌ی ژماره‌یه‌ک له ڕیبه‌رانی عێراق له شاری نه‌جه‌ف و له ماڵی موقته‌دا ئه‌لسه‌در ده‌نگ و باسی جۆراوجۆر بڵاوبوونه‌ته‌وه. هه‌ندێک ده‌ڵێن ئه‌و ڕێبه‌رانه ڕێکه‌وتوون له‌سه‌ر لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سه‌ره‌ک وه‌زیری عیراق و هه‌ندێکیش ده‌ڵێن جه‌خت له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی عێراق کراوه‌ته‌وه نه‌ک لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه.
شێخ فاتح داراغایی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێت هه‌موو لایه‌نه‌کان کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تاکڕه‌وی هه‌یه و هاوسه‌نگیش نییه له عێراقدا و ده‌شڵێت کۆبونه‌وه‌که‌ی هه‌ولێر و ئه‌وه‌ی نه‌جه‌فیش ته‌نها بۆ فشارخستنی زیاتره بۆ سه‌ر حکومه‌ته‌که‌ی مالیکی.
به‌ڕێز داراغایی ده‌ڵێت له‌م قۆناغه‌دا ته‌واوی هه‌وڵه‌کان له عێراقدا بۆ چاکسازی و ڕێکخستنه‌وه‌ی ماڵی عێراقه و ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م هه‌وڵانه سه‌ریان نه‌گرت ئه‌وجا له قۆناغی دووه‌مدا لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه ده‌ستپێده‌کات.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ شێخ فاتح داراغایی کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 4:46 خوله‌که.