له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا قسه و باس گه‌رم و گوڕ بووه له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری به‌کارهێنانی بژاره‌ی له‌شکری دژ به کۆماری ئیسلامی ئێران به‌هۆی به‌رنامه ناوکیه‌که‌یه‌وه.
نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان شه‌هاب شێخی هه‌موو ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی هه‌ن له ئێستادا به‌رامبه‌ر ئێران هه‌ن نه‌گه‌یشتونه‌ته ئاستێکی ڕژد ، وه ده‌شێت وه‌ک نیشاندانی پلانه‌کانیش بێت، به‌ڵام ناکرێت له‌م هه‌موو ڕووداوانه‌دا ڕۆڵی ئیسرائیل فه‌رامۆش بکرێت.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح، سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری هاوهه‌ڵوێستی نێوان ڕووسیا و چین به‌رامبه‌ر به ئێران نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان شێخی ده‌ڵێت ، له‌وانه‌یه بێژینگ له ڕووی دیپلۆماسیه‌وه هاو هه‌ڵوێستی مۆسکۆ بێت ، به‌ڵام ناتوانێت به هه‌مان ئاستی له‌شکری وه‌ک ڕووسیا بێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:03 خوله‌که.