ئێران بێ گوێدانه کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رده‌وامه له‌سه‌ر پێشێلیه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ، هه‌ر له ماوه‌ی یه‌که‌مین مانگی ئه‌مساڵدا به‌لای که‌م 66 که‌س له سێداره دراون. زانیار که‌مانگه‌ر و لوقمان که‌مانگه‌ر دوو لاوی کوردن که به پوختانی جوراو جۆر له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانیه‌وه بڕیاری مردنیان به‌سه‌ر دراوه. کاوه کرماشانی یه‌کێک له هه‌ره چالاکانی مافه‌کانی مرۆڤی کورد له ئێران به تاوانی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی وڵات و پرۆپاگه‌نده‌ی دژ به ڕژێم و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌زگاکانی میدیادا، 5 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر دراوه.
شه‌هاب شه‌یخی ڕۆژنامه‌نووس و چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگ ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بنواڕینه ده‌زگای یاسایی ئێران به داخه‌وه هه‌موو شتێکی لێ چاوه‌ڕوان ده‌کرێت، وه له باره‌ی کاوه کرماشانیه‌وه ده‌ڵێت به ڕاستی مرۆڤێکی نازه‌نینه ،زۆر به‌ڕێزه، زۆر خۆش ڕه‌وشته ،زۆر جێ سه‌رسوڕهێنه‌ره که‌سێکی وا میهره‌بان و ئینسانی له هه‌موو شته‌کان بڕوانێ، ئه‌و کوڕه بێجگه له‌وه‌ی که له ڕێکخراوه‌ی مافی مرۆڤی کوردستاندا و ڕێکخراوه‌ی دانشجویان و کامپه‌ینی یه‌ک ملیۆنی واژوو که بۆ یه‌کسانی مافی ژن و پیاودا له ئێران بووه ، هیچ کرده‌وه‌یه‌کی تری نییه .
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 11:42 خوله‌كه.