Accessibility links

شەهابی شێخی ده‌ڵێت حکومەتی ئێران حکومەتێکی دیموکراتیک نییە تاکو گه‌مارۆکان کاریگەریان له‌سه‌ری هه‌بێت


شەهابی شێخی
شەهابی شێخی

شەهابی شێخی رۆژنامەوان لە وتووێژێکدا لەگەڵ هاوکارمان حەیدەر کەریم سەبارەت بە کاریگەری گەمارۆکانی سەر ئێران کە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە داسەپێندراون دەڵێت ئەوەی کە ڕاست بێت ئەو فشارەی کە گەمارۆکان دەیهێنێت دەچێتە سەر خەڵکەکە خۆ کاریگەری بەسەر فەرمانڕوایان نابێت واتە زۆرتر لە زۆر کات ئەو گەمارۆیانە لای من لە حکومەتایەکی دیموکراتیکا کاریگەریان دەبێت کە وڵامی خەڵکەکەی خۆیان دەدەنەوە واتە ئەو فشارە کە دێتە سەر خەڵك ئەوسا خەڵك پێیان دەڵێن ئەو ڕەفتارەی حکومەتی خۆمانمان بەدڵ نییە و با حکومەت بەچەشنێ ڕەفتاربکات تا ئەم گەمارۆیانە نەیه‌تە سەری وەلێ حکومەتی ئێران خۆ حکومەتێکی دیموکراتیك نییە تا گوێ لە نیگه‌رانییەکانی خەڵکەکەی خۆی بگرێت و بەدەم خواستەکانییانەوە بچێت. بۆیە هەموو فشارەکان دێتە سەر خەڵکی ئاسایی.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG