شه‌ریف بیهروز : ڕژیمی ئێران ئاماده‌یه به هه‌مو نرخیک نه‌یارانی خوی به تایبه‌تی ئازادیخوازانی کورد له ناو ببات
18 ساڵ له‌مه‌و پێش و له 17/9/1992 دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له لایه‌ن پیاوه‌کانی ڕژیمی ئێرانه‌وه له به‌رلین تیرورکرا. شه‌ریف بیهروز نوێنه‌ری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له ئه‌مریکای باکور له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت گرنگی یاد کردنه‌وه‌ی ئه‌و تیرورکردنه ئه‌وه‌یه بۆ یه‌کمین جار ڕژیمی جمهوری ئیسلامی ئێران به‌رامبه‌ر به‌و هه‌مو تاوانانه‌ی له ده‌ره‌وه ئه‌نجام دراوه به تاوانبار ناسراوه. بیهروز ده‌ڵێت ئێمه ئه‌بی به‌وپه‌ڕی وشیاری و ئاگاییه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕژیمه دا هه‌لس و که‌وت بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ڕێبه‌ران و سه‌رکرده‌کانمان له کوردستان و له ده‌ره‌وه وا به ئاسانی تیرۆر نه‌کرێن.