گومانی تێدا نییه کۆڵه‌باری خه‌باتی گه‌لی کورد له پێناوی مافه ڕه‌واکانیدا نێوه‌ی له ئه‌ستوێ ژناندایه، به‌ڵام زۆر جار له چوار چیوه‌ی ئه‌و خهباتکردنهدا که‌متر باس له تێکۆشانی ژنان ده‌کرێت.
ڕۆژنامه‌وان شه‌مزین جیهانی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت هۆیه‌که‌ی ده‌گه‌رێته‌وه هه‌م بۆ کۆمه‌ڵگا و هه‌ر وه‌ها میدیاکان که ئه‌و بایه‌خ و گرنگیه ناده‌ن به ڕۆلی ژنان له ناو کۆمه‌ڵگادا و هه‌ر وه‌ها له‌و ژنانه ڕه‌خنه ده‌گرێت که له میدیاکاندا کار ده‌که‌ن بۆ فیشار نههینانیان بۆ سه‌ر که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن بۆ ئه‌وه‌ی تریبیون بۆ ژنان بکه‌نه‌وه. شه‌مزین له درێژایی قسه‌کانێدا ده‌ڵێت ژنان له درێژایی مێژوی کوردا به‌رده‌وام ڕۆڵیان هه‌بوه چ له خاباتی چه‌کداری وه یاخود له خه‌باتی سڤیل دا .
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 8:06 خوله‌که